بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە رێژەی بێکاری لە کوردستان کەمی کردووە.
د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند، لە ھەرشوێنێک دەرفەتی کار و سەقامگیری هەبێ، خەڵکی شوێنەکانی دیکە بۆ کارکردن ڕوودەکەنە ئەو شوێنە.
عارف حیتۆ لەبارەی هاتنی دەستی کاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هاتنی ئەو کرێکارانە رێژەی بێکاری لە ناوخۆدا بەرز کردووەتەوە، چونکە ئەو کرێکارانە بە نرخێکی هەرزانتر کار دەکەن و کێبڕکێی کرێکارانی خۆماڵی دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بە باشبوونی بارودۆخی ژیانی کرێکارانی کوردستان کرد و رایگەیاند، بەهۆی نەمانی مەترسیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و نەمانی پاشەکەوتی مووچە، ”ڕێژەی بێکاری لەچاو ساڵانی ڕابردوو کەمی کردووە و تاڕادەیەکی باش کارکردن ئاسایی بوەتەوە“.
عارف حیتۆ جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران فەراهەم بکرێت و چیتر کرێکاران لە خانەنشینی بێبەش نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.