Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 20:48

تا ئێستا 137 تەرم لە گۆرە بەکۆمەڵەکانی شنگالدا دۆزراونەتەوە

لە سنووری قەزای شنگال 73 گۆری بەکۆمەڵ ھەیە
کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال بەردەوام دەبێت و تا ئێستا ١٣٧ ڕوفات دەرھێندراون و پێشبینی دەکرێت تەنیا لە کۆچۆ ٥٠٠ ڕوفات لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ھەبن.

مەحما خەلیل، قایقامی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال بەردەوامە و تا ئێستا لە سنووری کۆچۆ ١٠ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە و ١٣٧ ڕوفاتی تێدا بووە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێن بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتر ڕەوانەی ھەولێر دەکرێن و ڕادەستی کەس و کاریان دەکرێنەوە."

مەحما خەلیل گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت تەنیا لە سنوری کۆچۆ ٥٠٠ ڕوفات لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ھەبن و ھەڵدانەوەی گۆرە بەکۆمەڵەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواو دەبن."

لە سنووری قەزای شنگال ٧٣ گۆری بەکۆمەڵ ھەیە و ئێستا تیمێکی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان بە ھەڵدرانەوەیان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.