رێكخراوی منداڵپارێزی جیهانی رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2015ەوە لە وڵاتی یەمەن 85 هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ، بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە.
تامر كارلۆس، بەڕێوەبەری رێكخراوی منداڵپارێز لە یەمەن رایگەیاند، ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن زۆر زیاترن لەوانەی كە بەهۆی فیشەك و بۆمبەوە دەمرن.
وتیشی" ئەو منداڵانە توشی لاوازی و لەدەستدانی توانای ئەندامەكانی لەشیان دەبن و بەرگرییان نامێنێت و تەنانەت توانای گریانیان نامێنێت.
رونیشیکردەوە، بەهۆی جەنگەوە نزیكەی (14) ملیۆن هاوڵاتی یەمەن توشی قەیرانی خ,ۆراك بو,ن و جگە لەوەش بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانەوە خۆراكی پێویست ناگاتە بەشێكی زۆری یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.