به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه هێڵی ئاسمانیی فری بێرد له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه، وا بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئایندهۆڤن له هۆڵه‌ندا و كۆڵن له ئه‌ڵمانیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێبكات و هه‌فتانه ته‌نها به دوو گه‌شت به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تراڤس، ره‌وا ئه‌كره‌م له‌و باره‌یه‌وه گوتی: كۆمپانیای تراڤس به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ستار ئه‌لیانس بۆ یه‌كه‌مین جار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هێڵی ئاسمانی فری بێرد ده‌ست ده‌كات به گه‌شته‌كانی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه.
گوتیشی: گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ ده‌بێت بۆ هه‌ردوو شاری ئایندهۆڤن و كۆڵن و هه‌فتانه دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره مانگی داهاتووش گه‌شته ڕاسته‌وخۆكان بۆ شاری ئه‌نتاڵیا له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌ست پێبكات، ئه‌مه‌شی به مژده‌یه‌كی خۆش بۆ گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناوبرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.