Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 21:57

سه‌فین دزه‌یی: لێکتێگه‌یشتنی باش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند:
سه‌فین دزه‌یی: لێكتێگه‌یشتنی باش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لێكتێگه‌یشتنی باش له‌ نیوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و هه‌وڵێكی جیدیش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.  

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌ بواری ئه‌منیدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌. 

سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌ دانوستاندن و هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.