له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی ئا‌رسناڵ له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیان میوانداری یانه‌ی ڤالنسیا ده‌كات
به‌ر له به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه ئه‌رسناڵ دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری ئه‌نجامدا، لای خۆشیه‌وه ئۆنای ئیمرێی ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری ئه‌رسناڵ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری باشمان بۆ ئه‌و یاریه كردوه، ئێمه له‌م وه‌رزه‌دا له پریمه‌رلیگ ئه‌ركمان ئاسان نیه، بۆیه چاومان له نازنا‌وی یۆرۆپالیگه تا له گه‌یشتن بۆ ململانێكانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ بێبه‌ش نه‌بین
سه‌باره‌ت به یاریزان ئارۆن رامسی ڕاهێنه‌ره‌كه روونیكرده‌وه كه كاروانی ئارۆن رامزی له‌گه‌ڵ گانارز بۆ ئه‌م وه‌رزه كۆتایی هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه دووچاری پێكان هاتووه‌و له مێركاتۆی هاوینه‌ش په‌یوه‌ندی به ریزی یوڤێنتوس ده‌كات، ڕامسی له ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت هاته ڕیزی ئه‌رسناڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له‌كۆی سێسه‌دوشه‌ست و نۆ یاری شه‌ستوچوار گۆڵی تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.