دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، لێڤه‌رپول به‌سێ گۆلی بێ وه‌ڵام دووچاری شكست هات ، دوای یارییه‌كه یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند، یاریه‌كی باشیان له‌به‌رامبه‌ر تیپێكی گه‌وره‌ی وه‌ك بارسێلۆنا كرد‌و چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئاسانیان بۆ ڕێككه‌وت، كه‌چی نایانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن، كلۆپ ئاشكراشی كرد كه خۆشحاڵه به ئاستی تیپه‌كه‌ی به‌ڵام به ئه‌نجامی یاریه‌كه ڕازی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی له یاریگای ڕكابه‌ره‌كه‌یان گۆڵ تۆماربكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی لیڤه‌رپول له یاری گه‌ڕی هاتن ئه‌سته‌م ده‌كات
راهێنه‌ری لێڤه‌رپول: به‌ئاستى یانه‌که‌م خۆشحاڵم به‌ڵام به‌ئه‌نجامی یاری شه‌وى ڕابردوومان ڕازی نیم
لێڤه‌رپول له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووچاری شكست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.