ئیكه‌ر كاسیاس ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، له‌مباره‌وه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد كه كاسیاس له‌ناكاو دووچاری جه‌لته‌ی دۆڵ بۆته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه
به‌پێی تۆری هه‌واڵی سكای سپۆرتس ئه‌و گۆڵپارێزه له كاتی یه‌كه‌ی ڕاهێنانی تیپه‌كه‌ی دووچاری ئه‌و دۆخه هاتووه‌و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره، كاسیاسی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ یه‌كێكه له گۆڵپارێزه ناوازه‌كان له مێژوویی ئیسپانیا به‌تایبه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵ ماتادۆ نازناوی جامی جیهانی دووهه‌زاروده‌و هه‌ردوو نازناوی یۆرۆی دووهه‌زاروهه‌شت و دووهه‌زارودوازده‌ی برده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێ جار له ساڵانی دووهه‌زارو دووهه‌زارودوو و دووهه‌زاروچوارده نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید بردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.