به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كیه‌ی سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ چوار كه‌س به تۆمه‌تی خنكاندنی كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ستگیرده‌كه‌ن .
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه: ڕۆژی 3ی 4ی2019 ، له‌سه‌ر ڕێگای چه‌مچه‌ماڵ – ته‌كیه ته‌رمی كچێك دۆزرایه‌وه .
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا‌و ته‌رمی (ك ، ح ، ق ) ته‌مه‌ن 24 ساڵ ، ڕه‌گه‌ز مێ بۆ پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه و ده‌ركه‌وت كه كوژراوه‌كه به په‌ت خنكێندراوه و كراوه‌ته ناو تورهكهیهكهوهو له‌سه‌ر ڕێگای چه‌مچه‌ماڵ – ته‌كیه فڕێدراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كیه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانرا ڕۆژی 4ی4ی 2019 تۆمه‌تبار (ڕ ، ع ، م ) ده‌ستگیربكرێت و ڕۆژی 8ی4ی 2019 تۆمه‌تبار (ح ، ق،ح ) ده‌ستگیربكرێت و شه‌ش ڕۆژ دوای ئه‌و تۆمه‌تباره‌ش هه‌ریه‌كه له (ه ، ح ، ق - ه ،ح ،ق ) ده‌ستگیربكرێن و سه‌رجه‌میان به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ باوكی كوژراوه‌كه ده‌رچووه به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كیه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ده‌وامن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.