ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای زانیاری‌یان پێگەیشت بەبونی تەرمێك لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا‌و تەرمی قوتابیه‌كه بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌قوتابیه‌كه ناوی (أ ، م ، ق ) دانیشتوی قەزای سەید سادقە ، قوتابی قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی.
راشیده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.