لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2 ى 5 ى 2019 ، لە ناحیەی چواڕقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە هاوڵاتیەکی تەمەن 29 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بە ناوی (د،م،ب) پیشەی کاسب لەکاتی کارکردن لە دوکانەکەی لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ئەوەی ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
راشیدهگهیهنن مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.