پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاسێكی قوتابیانی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی زاخۆ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه له كۆی 21 قوتابی 5 قوتابی ناو پاسه‌كه بریندار بوون و گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10:30ی خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پاسێكی قوتابیانی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی زاخۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و له نزیك گوندی باكرما وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه 5 قوتابی بریندار بوون و زه‌ره‌ری ماددیش به‌ر پاسه‌كه كه‌وت.
ڕاشیگه‌یاند: قوتابییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن چووبوون بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی قوتابییهكانیشهوه ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستی قوتابیه برینداره‌كان باشه و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان نییه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.