Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:32

په‌رله‌مانتارێک: هه‌وڵ بۆ هاوتاکردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ هێزەکانی ناوخۆ ده‌ده‌ین

بۆ خزمەتكردن و باشتركردنی بژێوی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگە
کوردستان TV
#7
100%


په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وەك فراكسیۆنی پارتی هەر هەنگاوێك بۆ خزمەتكردن و باشتركردنی بژێوی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێویست بێت ده‌گرینه‌ به‌ر و خۆمان به‌ داكۆكیكار لە مافەڕه‌واكانی پێشمەرگەی كوردستان دەزانین.

بەمەبەستی هاوتاكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وەك تەواوی هێزەكانی دیكه‌ لە ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان، سەوسەن محەمەد ئەندانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی هەر هەنگاوێك بۆ خزمەتكردن و باشتركردنی بژێوی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێویست بێت ده‌گرنه‌ به‌ر و خۆیان به‌ داكۆكیكار لە مافەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەزانن و راشیگەیاند لە ئێستادا له‌ لێژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی بە یاسا بریار بۆ هاوتاكردنی موچە تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ هێزەكانی ناوخۆ بدرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.