وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕی نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و 300 ملیۆن دۆلار پاره‌ی بەڵێندەرانی ناوخۆ و بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلیەكانی داوه‌ته‌وه.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی له 18 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 14 ترلیۆن دینار كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیداری له‌گه‌ڵ جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسایه كه دوێنێ پێنج شه‌ممه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.