ئێوارەی سبەی شەممە 4ی ئایار لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە فەرعیەکانی پارێزگاکانی کوردستان و دیوانی وەقفی سوونی چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
سەرجەم ھاووڵاتیانی کوردستانیش ئاگادار دەکەینەوە کە ھەر کەسێک بە بەڵگەوە ئێوارەی سبەی شەممە مانگی بینی بە زووترین کات یەکەی ئیداری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە.
ھەر بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگھێشت دەکەین بۆ ئامادەبوونتان له رێکخستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە کاتژمێر 6:30 خوولهكی ئێوارەی شەممە 4/5/2019
لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.