وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، بۆ جاری یه‌كه‌مه شاندێكی ئیسرائیلی له‌سه‌رداوای رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی، سه‌ردانی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بكات .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولكه‌ریم عیسا، ئه‌مینداری گشتی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی ده‌شتپێشخه‌رییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و ئاشكرای كردووه كه سه‌ردانه‌كه له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 ده‌بێت .
هه‌روه‌ها پێگه‌ی "i 24 news" ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه كه شێخ عیسا به‌م زووانه سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی ئۆشێفیتس له پۆڵه‌ندا ده‌كات كه تیایدا نازییه‌كان له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئیسرائیلییه‌كانیان جینۆساید كرد، هه‌روه‌ها شێخ عیسا راگه‌یاندووه كه هۆلۆكۆست نكۆڵی لێ ناكرێت.
هه‌روه‌ها پێگه ئیسرائیلییه‌كه رایگه‌یاندووه كه چه‌ند جارێك بینامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كردووه كه پێشكه‌وتنێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان دروست بووه.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ رووسیا ئه‌لیۆم + سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.