یه‌كێك له دیپلۆماته باڵاكانی رووسیا رۆژی هه‌ینی پشتڕاستی كرده‌وه كه بڕیاره سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له وڵاتی فینله‌ندا دیدارێك له‌گه‌ڵ مایكۆ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات.
رۆژێك پێشتریش واته پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش وتبووی كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی جه‌مسه‌ری باكوور كه له فینله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌خه‌نه به‌رباس كه گرنگترینیان قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێرگێی ریابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس هه‌واڵی ئه‌م دیداره‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی: ڤه‌نزوێلا گفتوگۆی میحوه‌ریی ده‌بێت له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته.
شایه‌نی باسه ئه‌م دیداره له‌كاتێكدایه كه ناكۆكییه‌كانی واشنتن و مۆسكۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا قوڵتر بووه‌ته‌وه له‌چاو پێشوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.