داواكاری گشتیی سودان رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند فه‌رمانی كردووه تا عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك كۆماری له‌كار لادراوی ئه‌م وڵاته به تۆمه‌تی سپیی كردنه‌وه‌ی پاره وپشتیوانیی دارایی له تیرۆریسم بخرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی داواكاری گشتیی هه‌روه‌ها فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی مامه‌ڵه بازرگانییه گوماناوییه‌كانی كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسانی حكومه‌تی پێشووش خراوته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د حه‌مدان دقلو جێگری ئه‌نجومه‌نی كاتیی قۆناغی راگوزه‌ری سودان وتبووی كه دۆسییه‌ی سه‌رجه‌م كه‌سانی نزیك له عومه‌ر به‌شیر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌خرێنه سه‌ر ره‌وتی یاسایی خۆیان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.