نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی كێشەکانی شنگال.
جەنین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق لە سەردانێکیدا بۆ شنگال رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشەکانی شنگال و هه‌روه‌ها دووپاتیشی كرده‌وه، دابین نەکردنی خزمەتگوزاری و چارەسەرنەکردنی کێشە ئەمنییەکان، تەوژمێکی دیکە توندوتیژی و ناسەقامگیری بەرهەم دێنێت.
جەنین هێنیس پلاسخارت راشیگه‌یاند، جێگەی سەرسوڕمانە تائێستاش خەڵکی شنگال لەناو چادردا لەسەر ئەو چیایە دەژین کە لە کاتی پەلاماردانی داعش پەنایان بۆ هێنابوو.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری دا کە ئەو بارودۆخەی لە شنگالە زەمینەی تەوژمێکی دیکە توندوتیژی و ناسەقامگیری بەرهەم دێنێت و گوتیشی، شکستی بەردەوام لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بێ ئەمەکییە بەرامبەر دادگەریی و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی بە پیت و نموونەییە بۆ تەوژمێکی تازەی توندوتیژیی و ناسەقامگیریی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.