بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی داهاتوو له فینله‌ندا له‌باره‌ی دۆخی ڤه‌نزوێلا كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی جه‌مسه‌ری باكور هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری روفانیمی باكوری فینله‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیاش، مایك پۆمپیۆ و سێرگی لاڤرۆڤ كۆده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها پرسی ڤه‌نزوێلا له دیداری هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه گه‌رمترین و سه‌ره‌كیترین پرس ده‌بێ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له‌و ماوه‌یه جموجۆڵی چڕ له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێ، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆخی ڤه‌نزوێلا، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ریش ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی پێشان داوه بۆ ئه‌نجامدانی گورزی سه‌ربازی له وڵاته‌كه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هۆكاری گرژبوون و سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دۆخی ڤه‌نزوێلا بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خه‌ڵك و كوشتنی خه‌ڵك له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به ئاسایی ئاماژه‌ی بۆ دراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.