Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 22:49

زڕدایکێک په‌نا بۆ بڕینى گوێی کچێکی 5 ساڵان ده‌بات

منداڵه‌كه‌ لەلایەن زڕدایکیەوە لێی دراوە و جەستە و دەمووچاوی شین بووە
کوردستان TV
100%


ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت  منداڵێکی تەمەن  5 ساڵی خەڵکی ئورمیە دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکیەوە کەوتووە بەر لێدان و کوتان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت منداڵێکی تەمەن 5 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ستایش دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکەوە لێی دراوە و جەستە و دەمووچاوی بە هۆی ئەو لێدانەوە شین بووەتەوە(بە پێی ئەو وێنانەی کە بڵاو بوونەتەوە)، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌  به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ستایش  کچێکی تەمەن 5 ساڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی ”ئیمام“ی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و پۆلیس لێکۆكینەوەکانی لەوبارەوە دەست پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی لە زمانی باوکی ستایشەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ”کاتێک چوومەتەوە ماڵ ژنەلەم (زڕدایکی ستایش) بە نیاز بووە کە گوێکانی ببڕێت“.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.