رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا 2 کچی مێر منداڵ لە شارەکانی سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان و میاندواو سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو رایدهگهێنێت ، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 2 ى 5 ى 2019 ، کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی ”هدیە محەمەدی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كهبهرێكخراوهكهى راگه‌یاندووه هدیە بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیدهگهێنێت ، ، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی خانکەندی میاندواو بە ناوی ئەفسانە دەریایی ئه‌ویش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەسەرەتای ساڵی 2019 ی زایینیەوە(4 مانگ)، لانیکەم 14 مێر منداڵی کچ کە تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە لە شارەکانی کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.