له‌هه‌فته‌ی سی و پێنج‌و دێربی شاری تۆرینۆ له‌وڵاتی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و تۆرینۆ به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر ده‌رچوون یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز تۆرینۆ میوانداری هاوشاریه‌كه‌ی كرد
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی هه‌ژده تۆرینۆ له‌رێی یاریزان ساسا لۆكیچ گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر به‌رده‌وامبوو به‌تایبه‌ت یۆڤنتۆس، به‌ڵام تا خوله‌كی هه‌شتاو چوار یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆرینۆ بوو، دواجار ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یۆڤنتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی بۆ یۆڤنتۆسی پاڵه‌وان به‌ده‌ست هێنایه‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات.
شایه‌نی باسه یانه‌ی یۆڤنتۆس بۆ هه‌شته‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك بووه پاله‌وانی خولی یانه‌كانی ئیتالیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.