له‌گه‌ری سی و شه‌شی خولی ئیسپانیا یانه‌ی سڤییا له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دووچاری دۆرانێكی قورس بوویه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیگانس كاتێ به‌سێی گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی پێ دۆراند
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی هه‌شت یوسف نه‌سیری گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میوان تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌وڵه‌كانی لیگانس به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی بیست مارتن بریسۆیس گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و ئه‌ركی سڤییای له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌قازانجی لیگانس بوو
له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو جارێكی دیكه یاریزانانی لیگانس له‌رێی یاریزان ئۆسكار رۆدرێگز گۆلی سێیه‌م و دڵنیاییان له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره لیگانس به‌سێی گۆلی خاوێن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
به‌م دۆرانه له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ڤالنسیا له‌یاری داهاتووی ئه‌وا سڤییا بۆ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی داده‌به‌زێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.