بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی بەشێک لە داهاتی وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی ڕێگاوبانە له هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئەم مەبەستە وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ماوه‌ی ساڵێكه داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و جێبه‌جێكردنی، له به‌رواری 8/11/2018 به نووسراوی ژماره 58 /92 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ،سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان،شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار،گواستنه‌وه و گه‌یاندن،بازرگانی و پیشه‌سازی.
بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له داهاتی باجی پاره‌ی ڕێگاوبان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ وه‌ریده‌گرن، به‌شێكی دیكه له داهاتی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له قه‌پانه‌كان كۆیدهكاتهوه، به‌شێك له داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه له هه‌ر تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تۆنێك 7 دۆلار وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌دا 25% ئه‌و پاره‌ی كه له مه‌رزه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت. لەنێو ئەو سندوقە کۆبکرێتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبان خەرجبکرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌یه بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی به‌شدار له لێژنه‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی بدرێت، كه خۆی ده‌بوو له 1/1/ 2019 بخرێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و باج و ده‌رامه‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرێت نا یه‌كسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئاگرین عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆی داهاته‌كه كه له سندوقه‌كه كۆده‌كرێته‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاری پێده‌كه‌ین بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبان كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80% بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و له‌سه‌دا 20% بۆ شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌بێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شێك له داهاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ناوخۆ به‌كارده‌هێنێته‌وه به‌ڵام هێشتا به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان له شاره‌كانی كوردستان قیڕتاو نه‌كراون و زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانیش پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سندوقی پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی ڕێگاوبان له هه‌رێمی كوردستان هێشتا بڕیار نه‌دراوه حكومه‌ت خۆی یان كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی بكات. به‌ڵام حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردنی پاره‌ی سندوقه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌كه‌ش هه‌ر پارێزگایه و به‌شێك له‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێت كه له سندوقه‌كه كۆده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه حكومه‌ت له وه‌رگرتنی باج و ده‌رامه‌ت كۆیدهكاتهوه ساڵانه گۆڕانكاری تێده‌كه‌وێت به‌ڵام پێشبینی ده‌كریێت له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردن و دانانی ئه‌و سندوقه بڕی نزیكه‌ی 36 ملیار دینار كۆببێته‌وه.
داڕشتنەوە و ئامادەکردنی - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.