به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه له پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كچێكی گه‌نج له لایه‌ن براكه‌یه‌وه له سێداره درا.
كچه گه‌نجێكی خه‌ڵكی په‌هله(زه‌ڕین ئاوا) ى سه‌ربه شاری دێهلۆڕان له پارێزگای ئیلام به ناوی "مه‌ریه‌م به‌ختیاری" ته‌مه‌ن 29 ساڵان شه‌وی شه‌ممه 4/5/2019 له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی "مسته‌فا به‌ختیاری" له‌سێداره درا.
مسته‌فا پاش له‌سێداره‌دانی مه‌ریه‌می خۆشكی، به چه‌قۆ سه‌ری خوشكه 29 ساڵانه‌كه‌ی خۆی لێده‌كاته‌وه و جه‌سته‌ی ده‌شێوێنێت.
به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو مسته‌فا به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس، خوشكه‌كه‌ی كوشتووه، چونكه مریه‌م دوو ساڵ له‌وه پێش له گه‌ڵ كوڕێكی خه‌ڵكی دێهلۆڕان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه له‌گه‌ڵ مریه‌م هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، كوشتویه‌تی.
شایه‌نی باسه دوای شه‌وێك له كوشتنی خوشكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موسته‌فا به‌ختیاری خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.