Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 00:27

حکوومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر 150 پڕۆژەی خزمه‌تگوزارى دەربڕیوە

بڕیارە لەمساڵدا دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رایگه‌یاند" ئەمساڵ زیاتر لە 150 پڕۆژەی جۆراوجۆریان پێشكەشی حكوومەت كردبوو و رەزامەندییش دراوە و پارەی بۆ دیاری كراوە، بۆیە بڕیارە لەمساڵدا دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت.

زانا عوزێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند" ئێمە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 150 پڕۆژەی جۆراوجۆرمان پێشكەش كردووە لە سەرتانسەری كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانیش،  حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش رەزامەندیی نیشان داوە بۆ ئەوەی پارەیان بۆ دابین بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت".

عوزێر گوتیشی" حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر سەرجەم پڕۆژەكان دەربڕیوە كە پڕۆژەی جۆراوجۆرن و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت لەلایەن بەڵێندەرانەوە، ھەر پڕۆژەیەكیش بەپێی قەبارەی خۆی پارەی بۆ دیاری كراوە، بۆیە چاوەڕێی خەرجكردنی پارەكە دەكەین، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت، چونكە ماوەی چەند ساڵێكە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەمان بۆ تەرخان نەكرابوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.