Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:49

له‌ که‌لار ئۆتۆمبیلێکی غاز فرۆش منداڵێکی ته‌مه‌ن 5 ساڵان ده‌شێلێت

پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ له‌گوندی گژه‌كان سه‌ربه‌ قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمێلێكی بارهه‌ڵگر كه‌به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی غازڕوی له‌و گونده‌ كردبوو منداڵێك ده‌شێلێت.

ڕاشیگه‌یاند: منداڵه‌كه‌ ناوی " ته‌ها قه‌یس یاسین" و ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه‌ و دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌ێندرێته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار  و پاش گه‌یاندنیشی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌ و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ند كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.