به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له به‌رامبه‌ر سه‌نته‌ری بۆڵینگ واته سایدی چوون به‌ره‌و پردی ده‌باشان، یه‌ك لاینی شه‌قامه‌كه به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه.
هه‌ر له ئاگاداری نامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی‌و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی نزیك شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كار بهێنن، تا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.