مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر پشتیوانی ڕێککەوتنی پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم دەکات
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت ، ئەم کابینەیە تەواوکاری حکومەتی ئێستای ھەرێم دەبێت بە دیدو تێڕوانینێکی نوێ بۆ چاکسازی و کوردستانێکی بەھێز.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 5 ى 5 ى 2019 ، شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنێتی و شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
دوای كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ، رێككەوتنی نێوان هەردوولا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی واژۆ کرا.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كرد، به بۆنه‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و هیوای خواست، ئه‌و رێككه‌وتنه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
هه‌ر له كاتی رێوره‌سمی واژوكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: زۆر سوپاس بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه زۆر ئارامیان گرت، گوتیشی: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی له راستیدا گفتۆگۆكان قورس بوون هیوادارم سه‌ره‌تایه‌كی خۆش گوزه‌رانی بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنم هەرسێ لایەن پارتی، یەکێتی و گۆڕان گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی و هەر سێ لایەنیش خۆمان بە براوەی ئەم پرۆسەیە دەزانین.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئارامگرتنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد لە چەند مانگی رابردوودا لەسەر ڕێككەوتنی لایەنەكان، گوتیشی ئەم ڕێككەوتنە بۆ پرۆسەی دیموكراسی گرنگییەكی گەورەی هەیە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.