راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6 ى 5 ى 2019 ، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ د.خه‌بات خالید، ڕاوێژکاری کاروباری تەندروستی لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، مه‌به‌ست لە کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی ھەماھەنگیی زیاتره لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆئەوەی بتوانرێت لەداھاتوودا کەرتی تەندروستی بەرەو پێش ببرێت و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش به ھاووڵاتییان بکرێت و پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە لەخزمەت کەرتی تەندروستیدان بە تایبەت پڕۆژەی بیمەی تەندروستی.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا سەرۆکی لیژنە سوپاسی د.خبات خالید-ی کرد بۆ ئامادەبوونى و ھیوای خواست ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن و ھەماھەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان زیاتر بێت بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەتی تازە پێکدەھێندرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.