Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:30

به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی گڕگرتنی تانکه‌رێکی سووته‌مه‌نی 6 ئۆتۆمبیل سووتان

له‌ نزیك په‌یمانگای ته‌كنیكی دهۆك
کوردستان TV
#7
100%

تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی گڕی گرت و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

كاتژمێر 1:20 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه‌ به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی پڕ له‌ گاز له‌ نزیك په‌یمانگای ته‌كنیكی دهۆك، جگه‌ له‌ سوتانی ته‌واوه‌تی تانكه‌ره‌كه‌، 6 ئۆتۆمبیلی تری هاوڵاتیان گڕیان گرت و سووتان.

دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و تانكه‌ره‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ مۆلیده‌كانی په‌یمانگاكه‌ گڕی گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 6 ئۆتۆمبیلی كارمه‌ند و مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌ سووتاون زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر شه‌قامه‌كه‌ و په‌یمانگاكه‌ گه‌یشتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.