27 هاووڵاتی ئێزدی، کە لە کاتی هەنگاوی ڕزگارکردنی باغۆز لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە ڕزگار کرابوون، لەلایەن ماڵی ئێزدیانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەریی شەنگال کرانەوە.
زۆرێک لەو ئێزدیانەی کاتی فەرمانەکە بە دیل کەوتبوونە دەستی چەتەکانی داعش، لە هەنگاوی ڕزگارکردنی باغۆز لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ڕزگار کران، هەندێکیان گەڕێندراونەتەوە شەنگال و هەندێکیشیان کە لە کامپی هۆڵ دەمینن دوای لێکۆڵینەوە ڕادەستی ماڵی ئێزدیان لە عامودێ دەکرێن.
ئەمڕۆ 27 دیلی ئێزدی لەلایەن ماڵی ئێزدیان لقی حەسەکە، بە ئامادەبوونی شیار حەسەکە فەرماندەی قەسەدە، ڕادەستی کۆمیتەی ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش سەربە ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی شەنگال کرانەوە، پێدەچێت کاتژمێر 14:00 ئەو کەسانە، لەلایەن ئەنجومەنی گەلی خانەسۆرەوە بە مەراسیمێک ڕادەستی خانەوادەکانیان بکرێنەوە.
سەرچاوە : ڕۆژ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.