Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:30

یاداشتێکی سێ خاڵی پێشکەشی پەرلەمان کرا

به‌مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی ڕۆژنامەنووسی
کوردستان TV
#7
100%

ژمارەیەک ڕێکخراو و  چالاکوان یاداشتێكی سێ خاڵی و 15 هەزار واژۆ پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرا.

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئازادی كاری ڕۆژنامه‌وانی، ئەمڕۆ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و چوارچێوه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه و یادشاتێكی سێ خاڵی و 15 هەزار واژۆیان ڕادەستی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرد.

هیوا عومەر، لە ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند یاداشتێكمان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد بە مەبەستی باشكردنی دۆخی ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێم و داوامان لە پەرلەمان كرد: یەکەم، پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری و دەكردنی ڕێنمای و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان، دووەم، یاسای خۆپیشاندانەكان هەموار بكرێتەوە لە ڕێگا پێدانەوە بكرێت بە ئاگاداركردنەوە، سێیەم، تۆمەتبارانی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان بدرێنە دادگا و دیاردەی هەڵاتن لە یاسا بنبڕبكرێت.

لای خۆیەوە لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و  لاوان، لە پەرلەمان گوتی: لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان گفتوگۆ لەسەر یاداشتەکە دەكەین و دواتر بە نوسراوێکی فەرمی ئەو یاداشتە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و ئێمەش پاڵپشتی لەو داواكاریانە دەكەین و پێمانوایە دەبێت یاسا بۆ هەموو كەس و لایەنێك  سەروەر بێت و ئەوانەی  مافی ڕۆژنانووسان پێشێل دەكەن پێویستە بەپێی یاسا بەركارەكان سزا بدرێن.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.