بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند لەم هەفتەیدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن.
ئارام برادۆستی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند: بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەش بكرێ.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ڕۆژی چوار شەممە دابەشكردنی پارەكە دەست پێدەكەن، هەرسێ پارێزگاكەش هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.