له‌ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سهرهێزێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك سێ پۆلیس كوژران و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان كرده سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی له ناوچه‌ی شوان له نێوان رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك و له‌ئاكامدا پێنج پۆلیس كوژران و بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌یان گهمارۆداوهو برینداره‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ته‌رمه‌كانیش ههڵگیراونهتهوهو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.