Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:30

به‌کارهێنه‌رێکی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیر کرا

به‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبارێك كه‌ دانیشتووی قه‌سری شیرینه‌ به‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌لار ده‌ستگیر بكه‌ن

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوێنێ دوو شه‌مه‌ مه‌فره‌زه‌كانی فریاكه‌وتن (104) له‌نێو بازاڕی كه‌لار تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تبار دانیشتووی قه‌سرشیرینی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌  و له‌دایكبووی 1955ه‌ هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌بووه‌ وته‌نها بۆخۆی به‌كاری ده‌هێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی كه‌لار كراوه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 14ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ند كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.