Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 02:44

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

له‌ئاگادارییه‌كى به‌په‌له‌دا
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى دانیشتوانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌تانكه‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ئاو وه‌رده‌گرن و بڕی 5 هه‌زار دیناریان بۆ هه‌رمانگێك لێ وه‌رده‌گیرێت تا به‌ستنی پێوه‌ر له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  تاوه‌كو ڕۆژی‌ 30ی‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ سه‌ردان نه‌كات ئاوی پێنادرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیان پێویسته‌ ئه‌م پێداویستیانه‌یان پێبێت، (ناسنامه‌ی باری شارستانی سه‌رۆك خێزان، فۆڕمی خۆراك، ژماره‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و خانوو).

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.