له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێ، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت پارتی له كابینه‌ی نوێ‌دا 10 وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كانی پارتیش بۆ پۆسته‌كانی حكوومه‌ت، وته‌بێژی پارتی وتی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی سیڤی ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازی وه‌رگرتنی پۆستی حكوومین پێكهاتووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌موو كاندیده‌كان لای ئێمه یه‌كلایی ده‌بنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.