تۆبخانهكانی سوپای تورکیا بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەکانی پەکەکە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام ناوچەسنوریەکان و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان و دەشتی هێرت و خواکوڕک بۆردومان دەکات.
بۆ جارێكی ئهمرۆ سێ شهممه کاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند گوللەتۆپێکی ئاراستەیی دەوروبەری هەردوو گوندی سیران و خەلیفان لەسنوری دەشتی هێرت کرد.
بەپێی وتهی موختاری گوندی سیران بۆ كوردستان تیڤی، گوللە تۆپەکان نزیک گوندو ئاوایەکان و نیو مەڕو ماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو دوو گوندە کەوتون و گوتیشی: بەهۆی ئەوەی لەترسی تۆپبارانەكه کەس نەیتوانیوە بچیتە شوێنەکە بۆیە تائێستا زیانیهکانی نەزانراون، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەش کرد کە لەگوندی سیرانیش گوللە تۆپێک لە نێو گوندەکە و نزیک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیان کەوتووە، بەڵام خۆشبەتانە زیانی گیانی لێ نەکەوتوتەوە.
جێگای باسە تۆبخانهكانی سوپای تورکیا بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەکانی پارتی کرێکاران پەکەکە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام ناوچەسنوریەکان و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان و دەشتی هێرت و خواکوڕک بۆردومان دەکات، بەمەش زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بەخەڵک و ژێرخانی ئابووری و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
پ: مههدی داوهد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.