Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 07:58

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگیاندا

بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە درا:

تەوەری یەکەم: قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕادەیەکی باش هاوشێوەی قوتابیانی دیکە لە کۆلێژەکانی  یاسا و شەریعە و سەرجەم کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان وەربگیردرێن. ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت، ڕێنمایی پێ دەردەچێت.

تەوەری دووەم: بە پێی توێژینەوەیەک، بڕیار دەدرێت کە بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە، لەو قەزایانەی کۆلێژی پەروەردە هەیە، قوتابیانی ئەو ناوچانە وەربگیردرێن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە خودی خەڵکی ناوچەکە ببنەوە بە مامۆستا و کێشەی میلاکیان نەبێت.

تەوەری سێیەم: پەرەی زیاتر بە پەروەردە وخوێندنی تایبەت بدرێت و کار لەسەر وەرگرتنی زەمالە لە دەرەوەی وڵات بکرێت تا لەسەر ئەرکی هەردوو وەزارەت قوتابی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

تەوەری چوارەم: گرنگی زیاتر بدرێت بە باخچەی منداڵان لە کۆلێژەکان بۆ ئەوەی پسپۆڕ لەو بوارەدا پەروەردە بکرێن.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.