Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 08:00

پۆلیسی هەولێر: باوکێک کچه‌که‌ی خۆی خنکاند

کەسێک و باوکەکە دەستگیرکراوە
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، باوکێک کچێکى تەمەن 22 ساڵی خۆی خنکاندووە.

هۆگر عه‌زیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باوکێک کچێکی‌ تەمەن 22 ساڵی خۆی خنکاندووە و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هۆكاری كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

گوتیشی: لە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە باوکەکە دەستگیر کراوە و تەرمی کچەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

هۆگر عزیز ڕاشیگەیاند، لێکوڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەستی پێکردووە بە پێی زانیارییە سەرەتایەکانی پۆلیسیش هۆکارەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەسەر رووداوەکە پۆلیس کەسێکی دیکەشی دەستگیر کردووە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.