شه‌وى رابردوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یانه‌ى لێڤه‌رپول له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد و گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ
یاری چوون له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌كۆتا هات بوو ، لێڤه‌رپول بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامی یاری چوون و گه‌یشتنى به‌یاری كۆتایی خوله‌كه پێویستى به‌چوار گۆلی بێ وه‌لام هه‌بوو تا بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو
له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا لێڤه‌رپول توانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ده‌یویست تۆمار بكات به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد
چوار گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ دوانیان فینالدۆم تۆماریکرد و دوانەکەى تریش ئۆریجی کردی
به‌و ئه‌نجامه‌ش لێڤەرپوڵ ریمۆنتاداى بەسەر بارسێلۆنا تۆماركرد و ئه‌نجامی یاری چوونى ئاوەژوو کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.