دوای ئه‌وه‌ی سێ گه‌نجی میوزیك ژه‌ن نیگه‌رانی له ڕه‌فتاری پۆلیس و قایمقامیه‌تی هه‌ولێر ده‌گرن، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی ده‌خاته ڕوو و ڕاده‌گه‌ێنێت: قائیمقامیهتهكهمان به‌رده‌وام پشتگیری له هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و هونه‌ری و سیاسی كردووه كه تیایدا ڕه‌چاوی بارودۆخی ئه‌منی كرابێت.
ڕاشیدهگهیهنێت: داوا له‌و سێ گه‌نجه میوزیك ژه‌نه ده‌كه‌ین سه‌ردانی دیوانی قایمقامیه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای گونجاو بێ كێشه‌یان بۆدابین بكه‌ین بۆ ئه‌نجام دانی هه‌رجۆره چالاكیه‌ك.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر
"سه‌باره‌ت به‌و سێ گه‌نجه میوزیكژهنهی له‌ژێر دیواری قه‌ڵاتی هه‌ولێر گوایه به فه‌رمانی به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌شێوازێك ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ كراوه بۆته هۆی نیگه‌رانیان ، لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین قایمقامیه‌تی هه‌ولێر به پێچه‌وانه‌وه پشگیری ئه‌و جۆره كه‌سانه‌مان كردووه هانیشمان داون بۆ ئه‌و جۆره چالاكیانه هیچ كاتێك ڕێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره چالاكیه‌ك یاخود (ئازادی سه‌قامگیری) به‌ڵام هه‌ر جۆره چاڵاكیه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێت ڕه‌چاوی بار و دۆخی هامووشۆی هاوڵاتیان بكرێت و نه‌بێته هۆی دروستكردنی جه‌نجاڵی و ڕێگری كردن له شه‌قام و هاتووچۆ ، به‌ڵكو ئه‌و جۆره چاڵاكیانه شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌كو : پاڕكه‌كان و باغی شار به تایبه‌تی شایه‌نی باسه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و جۆره چاڵاكیانه ئه‌من و ئاسایش دابین كراوه له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس .
بۆیه لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین بۆ ڕای گشتی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه‌وا ڕۆژانه له‌چه‌ندین لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سانی به‌تواناو لێهاتوو له‌هه‌ر بوارێك داوای ئه‌و جۆره چالاكیانه كراوه قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه پشتگیری ته‌واوی كردوون.
داواش له‌و سێ گه‌نجانه ده‌كه‌ین سه‌ردانی دیوانی قایمقامیه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای گونجاو بێ كێشه‌یان بۆدابین بكه‌ین بۆ ئه‌نجام دانی هه‌رجۆره چالاكیه‌ك."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.