Erbil 38°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 11:36

ئه‌مریکا چوار فڕۆکه‌ی b52 ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات

له‌وانه‌یه‌ ژماره‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا چوار فڕۆكه‌ی b52 ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.

شایانی باسه‌ ئه‌م پێشهاتانه‌ دوای لێدوانه‌كه‌ی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا دێت كه‌ رایگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی تره‌مپ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هێرشبه‌ر كه‌ پێكدێن له‌كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگرو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر، ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.