رۆژنامه‌ی "Israel Hayom" ئیسرائیلی كه به نزیكی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ناسراوه، مادده نافه‌رمییه‌كانی پلانی "گرێبه‌ستی سه‌ده"ی بڵاوكرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌م نزیكانه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین رایبگه‌یه‌نێت و ھه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئیمارات و میسر پشتیوانی ده‌كه‌ن.
مادده سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پلانه كه له رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل یان فه‌ڵه‌ستین ھیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
١- رێككه‌وتن
له نێوان ئیسرائیل و رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و حه‌ماس-دا رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی واژوو ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه له كه‌ناری خۆرئاوا جگه له‌و شوێنانه‌ی یه‌كه‌ی جووله‌كه نشینه‌كانی تیادا دروستكراوه له‌گه‌ڵ كه‌رتی غه‌ززه ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستین به‌ناوی "فه‌ڵه‌ستینی نوێ" دروست ده‌كرێت.
٢- گواستنه‌وه‌ی ناوچه
شوێنه گه‌وره‌كانی نیشته‌جێبوونی جووله‌كه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوا ھه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا ده‌مێنێته‌وه. ھه‌روه‌ھا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی دابڕاو له كه‌ناری خۆرئاوا ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌و یه‌كانه، به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ گه‌یشتن به یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی دابڕاو گۆڕه‌پانه گه‌وره‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون فراوان ده‌كرێت.
٣- قودس
قودس له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینی نوێ‌دا دابه‌ش ناكرێت و به‌ش ناكرێت، به‌ڵام به پایته‌ختی ھه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت. ھه‌روه‌ھا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له قودس ده‌ژین ده‌بنه ھاووڵاتی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین.
شاره‌وانی قودسی سه‌ربه ئیسرائیل، جگه له كه‌رتی په‌روه‌رده كه حكوومه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به‌رپرسیار ده‌بێت له ته‌واوی بواره‌كان و ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ش پاره‌ی ئاو و باج ده‌داته شاره‌وانی قودس.
رێگه نادرێت جووله‌كه‌كان خانوو له عه‌ره‌به‌كان بكڕن و به‌ھه‌مان شێوه‌یش عه‌ره‌به‌كان خانوو له جووله‌كه‌كان ناكڕن. ناوچه‌ی نوێ ناخریته سه‌ر قودس و ناوچه پیرۆزه‌كان پێگه‌ی ئه‌مڕۆیان ده‌بێت.
٤- كه‌رتی غه‌ززه
میسر بۆ فڕۆكه‌خانه، كارگه، ناوچه‌ی بازرگانی و كشتوكاڵ خاك به‌كرێ ده‌گرێت بۆ ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵام له‌و خاكه نوێیانه‌دا رێگه به نیشته‌جێبوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نادرێت. سنووری ئه‌و خاك و كرێیه‌كه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی نێوه‌ندگیر و پشتیوانه‌وه له نێوان ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین و میسر دیاری ده‌كرێت.
٥- ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتگیریی ده‌كه‌ن
ئه‌م گرێبه‌سته كه پێشبینی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت له لایه‌ن ئه‌مریكا، وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی كه‌نداو پشتگیریی ماددی ده‌كرێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتگیریی ده‌كه‌ن به‌درێژایی پێنج ساڵ بوودجه‌یه‌ك به‌بڕی ٣٠ ملیار دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن. ئه‌م بوودجه‌یه خه‌رجیی به‌ستنه‌وه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كانی جووله‌كه و یه‌كه گه‌وره نیشته‌جێبوونه‌كان به ئیسرائیله‌وه له‌خۆده‌گرێت.
- دابه‌شكردنی ئه‌و سندوقه‌ی كه له لایه‌ن وڵاتانی پشتیوانه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت:
ا- ئه‌مریكا رێژه‌ی سه‌دا %٢٠
ب- یه‌كێتیی ئه‌ووروپا رێژه‌ی سه‌دا %١٠
ج- وڵاتانی كه‌نداو رێژه‌ی سه‌دا %٧٠ی سندوقه‌كه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن كه به‌شی ھه‌ر وڵاتێك به‌پێی داھاتی نه‌وته‌كه‌ی دیاریی ده‌كرێت.
د- زۆرینه‌ی قورساییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی وڵاتانی كه‌نداو، چونكه ئه‌وان گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی ئه‌م گرێبه‌سته‌ن.
٦- سوپا
ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ سوپای نابێت و ته‌نھا پۆلیس چه‌كی سووكیان پێده‌بێت.
ئیسرائیل گرنتیی پاراستنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ ده‌كات له ھه‌ر ھێرشێكی ده‌ره‌كی و له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین خه‌رجییه‌كه‌ی بدات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته رێككه‌وتنێكی به‌رگریی واژووبكرێت.
بڕی تێچووی ئه‌و به‌رگریكردنه‌ش به‌نێوه‌ندگیریی وڵاتانی پشتیوان و دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
٧ و ٨- خشته‌ی كاته‌كان و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردن
ا- پێویسته بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و میسرییه‌كان ته‌واوی چه‌كه‌كانیان به چه‌كه شهخسییهكانیشهوه دابنێن.
ب- سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و ئه‌ندامه‌كانیان، تا ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌تی نوێ داده‌مه‌زرێت، مووچه‌كانیان له وڵاتانی پشتیوانه‌وه وه‌رده‌گرێن.
ج- سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕووی ھاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و ھاتوچۆی كرێكاران بۆ ئیسرائیل و میسر كراوه ده‌بێت ھاوشێوه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا.
د- بۆ ھه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تێكی نوێی فه‌ڵه‌ستین له میانی یه‌ك ساڵدا، ھه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ھه‌ر ھاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی ده‌توانێت خۆی كاندید بكات.
ر- ھه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل یه‌ك ساڵ دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكھێنانی حكوومه‌ت به شێوه‌ی قۆناغبه‌ند له میانی سێ ساڵدا ئازاد ده‌كرێن.
ز- له میانی پێنج ساڵدا له فه‌ڵه‌ستینی نوێ به‌نده‌رێك و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت. تاكو ئه‌و كاته فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیل به‌كار ده‌ھێندرێن.
س- سنووری نێوان فه‌ڵه‌ستینی نوێ و ئیسرائیل وه‌ك دوو وڵاتی دۆست به‌ڕووی ھاووڵاتییان و كاڵاكانیاندا واڵا ده‌كرێت بۆ تێپه‌ڕبوون.
ش- به مه‌به‌ستی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا پانهڕێیهك بونیات ده‌ندرێت و له‌سه‌دا ٥٠ تێچووی بونیانتانی ئه‌و پانهڕێیه له لایه‌ن چین و له‌سه‌دا ١٠یشی له لایه‌ن ھه‌ریه‌ك له ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئوستڕاڵیا، كه‌نه‌دا، ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه ده‌بێت.
٩- دۆڵی ئوردن
ناوچه‌ی ئه‌غوار كه ده‌كه‌وێته ده‌ورووبه‌ری دۆڵی ئوردن یان به ناوه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌ریای مردووی كه‌ناری خۆرئاوا ھاوشێوه‌ی ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆلی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه.
ا- پانهڕێی ژماره ٩٠ كه به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت له چوار ئاراسته پێك دێت.
ب- ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی پانهڕێیهكه ته‌نده‌ر ده‌خاته روو.
ج- دوو ئاراسته‌ی پانهڕێی ژماره ٩٠، فه‌ڵه‌ستینی نوێ و ئوردن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه ده‌كرێنه‌وه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌بن.
١٠- به‌رپرسیارێتی
ا- له ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته له لایه‌ن حه‌ماس و رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌مریكا ھه‌موو پشتیوانییه داراییه‌كانی بۆ فه‌له‌ستین ده‌بڕێت و رێگه له وڵاتانی دیكه‌ش ده‌گرێت پشتیوانی دارایی بۆ فه‌ڵه‌ستین دابین بكه‌ن.
ب- ئه‌گه‌ر ھاتوو رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی به گرێبه‌سته‌كه رازی بوو، به‌ڵام حه‌ماس یان بزووتنه‌وه‌ی جیھادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین ئه‌و گرێبه‌سته‌یان ره‌تكرده‌وه ئه‌وا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه به به‌رپرسیار ده‌زاندرێن و له شه‌ڕی نوێی نێوان ئیسرائیل و كه‌رتی غه‌ززه‌دا، ئه‌مریكا پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات بۆ كردنه ئامانجی ئه‌و سه‌ركردانه. به‌مھۆیه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌خه‌نه مه‌ترسی قبوڵكراو نابن.
ج- ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و گرێبه‌سته ره‌ت بكاته‌وه ئه‌وا پشتگیرییه داراییه‌كان بۆ ئیسرائیل راده‌گیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.