نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی (کریستین رودۆلف)، دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا سەردانی هه‌رێمی کوردستانی كرد.
ناوبراو کتێبێکی بە شێوەی رۆمان و بە ناوی (کوردستان گەشتێک بۆ ئیمپراتۆریای هەڵۆکان) نووسیوەو تیایدا چەندین باسی لەسەر کورد و کوردستان و هەروەها ئازایەتی پێشمەرگەی کوردستان نوسیووه.
خاتوو (کریستین ڕودۆلف) ، لە سمینارێک‌دا کە (کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئه‌ڵمان) لە شاری به‌رلین بۆ ناوبراویان سازكردبوو، وێڕای قسه‌كردنی له‌سه‌ر سەردانه‌کانی بۆ کوردستان و شیكردنه‌وه‌ی ناوەڕۆکی کتێبەکەی، هاوكات ستایشی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: (پێشمه‌رگه زۆر ئازان ، ئه‌وان ئه‌وروپاشیان پاراست ، پێشمه‌رگه پاڵه‌وانن و شه‌ڕێكی جوامێرانه‌یان كرد).
خاتوو (کریستین رودۆلف) ، نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربازیه و له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك كتێبی چاپكراوه‌و تا ئێستا چه‌ندین په‌رتوكی له‌سه‌ر سوپای ئه‌ڵمانیا نوسیوه‌و بڵاویكردونه‌ته‌وه. له ئێستاشدا ده‌یه‌وێ كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بنوسێ ، له‌مباره‌یه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كی (سه‌نته‌ری میدیا) له‌گه‌ڵ ناوبراودا، خاتوو (کریستین رودۆلف) رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ نوسینی كتێبێك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌چێته ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌ك خۆیشی وتی ، به‌تایبه‌تی ده‌یه‌وێ بچێته ناو ئافره‌ته پێشمه‌رگه‌كان.
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی و دۆستی كورد خاتوو (کریستین رودۆلف) له كۆتایی رایگه‌یاندووه سڵاوم هه‌یه بۆ گه‌لی كورد‌و پێشمه‌رگه

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.