ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی و لیژنه‌ی ئابووری هه‌رێم كۆبوونه‌وه، له‌سه‌رپێدانی مۆڵه‌تی هاورده و هه‌نارده كردن گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق دکتۆر محمد هاشم العانی کۆبوونەوە .
شاندی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەوە بۆ تاوتوێی کردنی یەکخستنەوە و بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی هەناردەو هاوردە و پارەی گەنمی جوتیاران وپێناسی گومرگی کە لە حه‌ڤده‌ی شوباتی ئەمساڵ جێبە جێکراوە، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.
هه‌روه‌ها بۆ تاوتوێی کردنی یەکخستنەوە و بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی هەناردەو هاوردە و پارەی گەنمی جوتیاران و پێناسی گومرگی کە لە 17ی شوباتی ئەمساڵ جێبە جێکراوە .
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە نەوزاد ئەدهەم بەرێوە بەری گشتی بازرگانی بە کوردستان تیڤی راگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری سێرڤس لە هەولێر بکرێتەوە کە تایبەت دەبێت بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی هاوردەو هەناردە و هەموو خێزانێک لە جیاتی فۆرمی خۆراک سمارت کارتی پێ بدرێت و هاوکات وەزیری بازرگانی عێراق هەولی زیاتر بدات بۆ خەرجکردنی پاڕەی جوتیاران کە بڕەکەی 557 ملیار دینارە.
لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د هاشم عانی وه‌زیری بازرگانی عێراقی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابووری هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستێكی فروان بووه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری كردوه .
عانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد : بریار بوو وه‌زیری بازرگانی و پیشه سازی هه‌رێم ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بێت ، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستیه‌وه ئاماده نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوبه‌رانی گشتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون و گفت و گۆمان له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی هاورده كردن كرد له‌و لقانه‌ی تایبه‌ت بووه وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم .
وه‌زیری بازرگانی عێراقی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، له ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا گه‌یشتینه ئه‌نجامێكی ته‌ندروست و بابه‌تی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌نارده و هاورده كردن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلا بویه‌وه و واژومان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه كرد ، كۆمپانیای گشتی پێشه‌نگای عێراقی به‌رپرسه له‌م بابه‌ته و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رێوبه‌ری گشتی بازرگانی به‌رپرسه.
سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.