ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی كه له نزیك كۆڵان گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه‌كان ده‌بنه هۆكاری بێزاركردنی هاوڵاتیان و قوتابیان له لایه‌ن پۆلیسیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند مانتۆڕسكیلێكی ڕاگه‌یاند، كه هاوڵاتیانییان بێزار كردووه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌شێك له‌و شۆفێرانه‌ی ماتۆڕسكیل به‌كاردێنن و له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان، هه‌میشه نزیكی قوتابخانه و نێو گه‌ڕه‌ك وكۆڵانه‌كانن و ده‌بنه هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان.
ڕاشیگه‌یاندووه: به هۆی سكاڵای هاوڵاتیانه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار به‌هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ستان به‌سه‌ر چه‌ندین ماتوورسكیلدا گرت كه‌بێ سه‌ره‌تا و تابلۆ بوون یان شۆفێره‌كانیان مۆڵه‌تی لێخوڕینیان نه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.