ن/ سابیر حه‌مه‌د نانه‌كه‌لی
هه‌ڵبه‌ت تاقیكرنه‌وه‌كان به‌تایبه‌ت له قوناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوازده‌می ئاماده‌یی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیان و چۆنیه‌تی ههڵسوكهتوو و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن هه‌یه له‌ناو ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداله‌كانیان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی ده‌كه‌ن ، ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌كردن له‌وكاته‌دا هه‌ستیاره به‌وه‌ی كه منداڵه‌كانیان له‌ژێر فشارێكی هزری و ده‌روونی و سه‌رقاڵی مێشكدان ، جا بۆ ئه‌وه‌ی دایكان و باوكان بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆنترۆل بكه‌ن كه ویستی خۆیان و منداڵه‌كانیان تێدا بێته دی ، پێویسته قوتابیان و دایكان و باوكانیان ئه‌و ئامۆژگاریانه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و په‌یڕه‌وی بكه‌ن :
سه‌باره‌ت به خودی قوتابی ، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكات ؟
1- پلانێك بۆخۆت دابڕێژه كه تیایدا كاته‌كانی خوێندنی بابهتهكان دیاریكرابن كه چه‌ند له‌تواناتدا هه‌یه بخوێنیت و پشووه‌كانیش دیاریكرابن .
2- هه‌وڵ بده دوای خوێندنی هه‌ر بابه‌تێك تاقیكردنهوههیهك به‌خۆت بكه‌ی و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خۆت بكه‌ی بۆئه‌وه‌ی زیاتر له خاڵه لاوازه‌كان وورد بیته‌وه
3- هه‌وڵ بده ماوه ماوه پشوویه‌ك وه‌ربگری به بیستنی مۆسیقا یان گۆرانیه‌ك كه خۆت حه‌زت لێیه‌تی ، وه له ده‌ره‌وه سه‌یری ئاسمان بكه‌و وه‌رزشێكی سووك له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م ئه‌نجام بده .
4- كاتی خه‌وتنت دیاری بكه ، نابێت كاتی خه‌وتن ببه‌خشی به خوێندن .
5- گرنگی بده به خواردنه‌كانت به‌تایبه‌ت نانی به‌یانیان ، چونكه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانیاری و له‌بیرچوونه‌وه .
6- كه له‌بابه‌تێك تێناگه‌ی كاتی زۆری پێ مه‌به ، وازیلێبێنهو دواتر وه‌ره‌وه سه‌ری ، ئه‌گه‌ر هه‌ر تێنه‌گه‌یشتی داوای هاوكاری له هاوڕێیه‌كت یان مامۆستاكه‌ت بكه .
7- له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌كۆمه‌ڵ مه‌خوێنه ، چونكه كاتی زۆرت لێده‌بات و به چڕی ناخوێنیت .
وه له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ت له‌به‌رچاو بێت :
8- له شه‌وی تاقیكردنه‌وه زوو بخه‌وه زووش له‌خه‌و هه‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی بیر‌و میشك و هزرت ساف و بێگه‌رد و رێكخراو بێت .
9- زۆر زوو مه‌ڕۆ بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان تووشی قسه‌و گفتووگۆ بیت و زۆریش دوامه‌كه‌وه تووشی ترسی نه‌گه‌یشتن بیت چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌بیرچوون ده‌بێت
10- به‌هێچ شێوه‌یه‌ك به‌ر له چوونه ناو هۆڵی ئه‌زموونی وتووێژ و گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت مه‌كه .
11- له‌ناو هۆڵی ئه‌زموونی زۆر به ووردی پرسیاره‌كان بخوێنه‌وه و ده‌ست بهوهلامدانهوه بكه له پرسیاره ئاسانه‌كان دواتر ئه‌وانیتر ، وریای زنجیره‌ی پرسیاره‌كان به و له‌كۆتایی پێداچونه‌وه‌یه‌كی وورد بكه .
12- له‌كاتی تاقیكردنه‌وه سه‌یری هیچ قوتابیهكیتر مه‌كه‌و و گوێش له كه‌سیان مه‌گره .
13- دوای ده‌رچوونت له تاقیكردنه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێمهكهوه و خۆتی پێ سه‌رقال مه‌كه ، به‌ڵكو بیر له تاقیكردنه‌وه‌ی داهاتوو بكه‌وه .
سه‌باره‌ت به دایك‌و باوكی قوتابی پێویسته به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن :
1- ڕه‌خساندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و هێمن كه مندال هه‌ست به دڵنه‌وایی بكات
2- وا له منداڵه‌كانتان بكه‌ن كه ئه‌و ماوه‌یه به بارێكی سروشتی وه‌ریبگرن ، نه‌ك هه‌ست بكه‌ن له بارێكی نامۆدان .
3- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی هیچیان لێمه‌كه‌ن بۆ زیاتر خوێندن یان به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز
4- هه‌وڵ بدرێت كێشه‌و گرفت و ناكۆكیه لابه‌لاكانی ناو خێزان له‌و ماوه‌یه نههێلرێن .
5- به‌دواداچوون بۆ پێداویستی و چۆنیه‌تی خوێندن و كاته‌كانی منداڵه‌كان بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌رگیز (مراقبه) چاودێریان مه‌كه‌ن ، چونكه به‌دواداچوون به ئاشكرایه منداڵ هه‌ست به گرنگی پێدان ده‌كات به‌ڵام چاودێری كردن به نهێنیه ، جگه له‌وه‌ی كه ڕقی لێیه‌تی ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌شی دروست ده‌كات
6- منداڵه‌كانتان ئه‌وه‌نده زل و به‌رز مه‌كه‌نه‌وه به‌پێی خواست و ئومێدهكانتان كه ئه‌و له ناخه‌وه هه‌ست بكات پێی ناگات یان ئه‌و توانایه‌ی نیه ، به‌ڵكو بابه‌تیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت .
7- ڕه‌چاوی خواست و ویست و ئاره‌زووی منداڵه‌كانتان بكه‌ن ، هه‌ر ویست ئاره‌زووی خۆتانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌پێنن .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.